Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:33

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزانی فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆبووەوە

کوردستان TV
#7
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15\2\2021 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەریەکە لە بەڕێزان برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا و ئۆلێ دیێل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا و فەرەنسا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، کێشەکانی هەولێر – بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنیان، بابەتی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ئەمساڵی ٢٠٢١، دۆخی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و کرەدەوەکانی داعش، ئەرک و بەرنامەی ناتۆ لە عێراق، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، تەحەدییەکانی بەردەم عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمبارەیەوە، تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ڕۆڵ و کاریگەریی یەکێتیی ئەوووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ڕووبەڕوونەوەی تەحەدییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕا بوون کە لەپێناو سەقامگیریی عێراقدا پێویستە کێشەکان چارەسەر بکرێن.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکارییەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، جەختی لە پێویستیی هەرێمی کوردستان و عێراق بە یارمەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان کردەوە و ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی یەکجاریی تەواوی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور نیشان دا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان کونسوڵی گشتیی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران و بەرپرسان لە سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، خرانە بەر باس.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.