له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان عبدلسلام بەرواری - مامۆستای زانکۆ تیشكی خسته سه‌ر کۆچی دوایی پێشمەرگەو سیاسەتمەدار د. رۆژ نوری شاوەیس و رایگه‌یاند :
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و ته‌واوی هه‌ڤالانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م ، دكتۆر رۆژ نه‌ك ته‌نها بۆشایی له سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی عێراق دروست كرد وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌توانا ، هه‌تا نه‌یارانی ئه‌و هه‌ست به‌و بۆشاییه ده‌كه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه دكتۆر رۆژ كوری نوری شاوه‌یش كه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه ، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوه له ناو كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان .
دكتۆر رۆژ یه‌كێك بوو له‌و ئه‌كادیمیانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون بوون دوای ساڵی 1979 له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاته‌وه كوردستان ، وه‌ك ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زی و ئه‌ندامی مه‌كنه‌بی سیاسی .
راشیگه‌یاند كه ئه‌و توانایه‌ی دكتۆر رۆژ زۆر گرنگ بوو به‌تایبه‌تی له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور . دكتۆر رۆژ كه‌سێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ، ئه‌مرۆ جێگه‌ی سه‌رسورمانی زۆر له خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌وه‌ی ورده‌كاری كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه نه‌زانێت ، دكتۆر رۆژ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بوو، دوای راپه‌رین و پاشان سه‌رۆك وه‌زیران بوو ، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو ، له عێراقیش جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بوو ، بوونی ئه‌و كه‌سایه‌تییه له عێراقیش سه‌نگی خۆی هه‌بوو ، تواناشی هه‌بوو ، كه پرس و كێشه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم تا راده‌یه‌ك بڕه‌وێنێته‌وه ، یاخود سووك و چاره‌سه‌ر بكات .
دكتۆر رۆژ كه‌سێكی وه‌فادار بوو ، پیاوه‌كی مه‌زن بوو ، هه‌میشه ته‌ئكیدی له سه‌ر یه‌ك ریزی نیشتیمانی ده‌كرد .
دكتۆر رۆژ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بوو نه‌ك به ووته به‌ڵكو به ره‌فتارو كرده‌وه كه هه‌میشه جه‌ختی له سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی ناو ماڵی كورد ده‌كرده‌وه .
سیفه‌تێكی سه‌ركرده‌یه‌ك وه‌ك دكتۆر رۆژ ئه‌وه بوو ، كه متمانه‌ی به خۆوه هه‌بوو ، روح سووك و خاوه‌ن قسه‌ی خۆش بوو .
دكتۆر رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی هه‌بوو له گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان و پارته سیاسییه‌كانی عێراق ، نوێنه‌ری پارتی و سه‌رۆك بارزانی بوو له به‌غدا ، خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌بوو له زمانی عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی دیكه .
دكتۆر رۆژ هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ بوو ، بۆ نیشتیمان په‌روه‌ریه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی .
گرانه بۆ ئێمه باسی رۆڵی دكتۆر رۆژ بكه‌ین له‌و كات و ساته‌دا ، پارتی كه‌سایه‌تی گه‌وره‌و به‌توانای له ده‌ستداوه و كه‌سیش ناتوانێت ئه‌و جێگایانه به ئاسانی پڕ بكاته‌وه .
سه‌ره‌خۆشی له جه‌نابی سه‌رۆك و خانه‌واده‌ی دكتۆر رۆژ راده‌گه‌یه‌نم ، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ی دكتۆر رۆژ كه رێبازی پارتی و بارزانیه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.