ئه‌مشه‌و هەشت مووشەک ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كراون، له دوو گه‌ره‌كی ئه‌م شاره كه‌وتۆته خواره‌وه، پێنجی دیكه‌ش له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سەرچاوەیەکی باڵای ئاسایش رایگه‌یاند: ئەمشەو حەشدی شەعبی لەدووبزەوە هەشت مووشەک ئاراستەی سنوری شاری هەولێر كردووه موشه‌كه‌كان كەوتنە خوارەوە كە هەندێك لەمووشەكەكان لەنزیك شووقەكانی ناز ستی لەنزیك فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر كەوتوونەتە خوارەوە.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه دوو كەسێكیش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون، هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوەكە ده‌ستی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.