Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:23

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بریندارانی هێرشەکەی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایگەیاند کەوا تەنها سێ بریندار هەیە.

برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێک لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران، باری تەندروستی باشە و جێگیرە، بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە.

برینداری دووەم کەسێکی کوردی ڕۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی هەیە باری تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە.

برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە  باری تەندروستی جێگیر نیە.

دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی
15 شوبات 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.