Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:26

وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق: زۆرمان پێ ناخۆش بوو ئەمشەو چەند موشەکێک ئاڕاستەی هەولێر کرا

کوردستان TV
#7
100%

لیوا خالید ئەلمەحنا ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق، له‌ لێدوانیكیدا بۆ کوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: هێرشە موشەکیەکەی ئەمشەو بۆ شاری هەولێر پرەتستۆ دەکەین.
 
لیوا خالید ئەلمەحنا ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق رایگه‌یاند: زۆرمان پێ ناخۆش بوو کە ئەمشەو چەند موشەکێک ئاڕاستەی هەولێر کرا و تیاشیدا هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ قوربانی، هەولیر نموونەی جوانترین شاری پڕ ئەمن و ئاسایشە ئێمە هەمیشە ئاواتمانە لە زاخۆ تا بەسڕە هەمووی بە ئارامی ببینین.

لیوا خالید گووتیشی هاوکاری تەواوی حکومەتی هەرێم دەبین لە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە.

ئا/ فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.