ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش رایگه‌یاند كه له ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویی سه‌ر شاری ھه‌ولێر، به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نی كه كاری له‌گه‌ڵیاندا كردووه، كوژراوه.
له‌مباره‌یه‌وه واین مارۆتۆ، گوته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، توتێكی سه‌باره‌ت به ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر شاری ھه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نی كه كاری له‌گه‌ڵیاندا كردووه، كوژراوه.
واین مارۆتۆ ئاشكراشیكردووه كه ھه‌ر له ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، پێنج به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ی مه‌ده‌نی و یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.