بەمەبەستى تاووتوێکردنى پڕۆسەى خوێندن و به‌رده‌وامبوونی، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەی زانستی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولسه‌لام دۆله‌مه‌ری به‌رێوه‌چوو.
له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه بڵاوی كرده‌وه: كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى سەرجەم ئه‌و نوسراو و یاداشتانه کرا کەئاراستەى لیژنەكه کرابوون و لەچوارچێوەى رێکارەکانى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان وەڵامدرانەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌دا: گفتوگۆى ورد لەسەر به‌رده‌وامیی پرۆسەى خوێندن کراو بەشداربووانى کۆبوونەوەکە باسیان لەبەدواداچوونەکانیان کرد تایبەت بەدەسپێكردنه‌وه‌و به‌رده‌وامیى پرۆسەى خوێندن.
له‌كۆتاییدا لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێدنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌ێنێت: لەکۆبوونەوەکەدا لیژنه سێ لیژنەى لاوه‌كی پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون لەسەر به‌رده‌وامیى پڕۆسەى خوێندن و بۆ ئه‌و مه‌سته‌ش لیژنه‌كان سەردانى هەریەک لەبەڕێوەبەرایەتیىه گشتییه‌كانى پەروەردەى هەولێر، دهۆک، سلێمانى و هەڵەبجە ده‌کەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.