وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆی چڕ له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات تاوتوێی دۆخی ئێستای پێشمه‌رگه له پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرا كه له‌و رێگه‌یه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌چێته قۆناغێكی سه‌رده‌می پێشكه‌وتوتر و پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خێراتر ده‌بێت.
لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: كه‌شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێم کۆبۆوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا، کە سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌ركان، ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، وەزیری پێشمەرگە: بە گرنگیەوە باسی له هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانانی کرد، کە پێکهاتووە لە میكانیزمه‌كانی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی چاكسازی و یاسای چاكسازی له وەزارەتی پێشمەرگە، هه‌روه‌ك ستایشی هێزەکانی هاوپەیمانانی كرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و پاڵپشتی بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکان، كه بۆته هۆكاری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر پیشمه‌رگه‌و و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازیان له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كانه‌وه.
كۆلۆنێل جولیات، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: پاڵپشتیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ده‌بێت و لەم ڕێگەیەوە پڕۆژەی باشتری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە جێبەجێ دەکەین و هەوڵهكانیشمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی رێفۆرمی چاكسازییه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا.
له‌كۆتای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: بە باسکردنی پرۆژەی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی لەلایەن ڕاویژکاری باڵای بەریتانیا و به‌هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رانی سه‌ربازی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر قۆناغەکانی جێبەجێکردن و سەرنجەکان لەسەر ئەو پرۆژەیە بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە، كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.