بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی ڕێگای (هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ) بڵاوکردەوە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاوی كردهوه: سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەبەر تەواوبونی کارەکانی بیناسازی لەڕێگای (هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ) ئهمرۆ سێشهممه 16 ى 2 ى 2021 ،هەروو سایدی ڕێگایەکە دەکرێتەوە بەڕووی شوفێران بۆبەکارهێنانی، بەمەش ئەو ساید گۆڕینەی کە لەڕۆژانی ڕابردوو ڕێگاپێدراوبوو قەدەغە دەکرێت و سایدی چوون بۆ گۆپاڵ دەبێت سایدی چوون بێت بەتەواوی، سایدی هاتنیش بۆ ناو شاری هەولێر سایدی هاتن دەبێت و بەدرێژایی ڕێگاکەش مەفرەزە و کارمەندانی هاتوچۆ بوونیان دەبێت و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات و بەئاراستەی پێچەوانە بڕوات سزا دەدرێت.
هاتووچۆی ههولێر راشیدهگهێنێت: کە ئەم کردنەوەی ڕێگایە بەم شێوەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و ڕووداوەکانی هاتوچۆیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەو ڕێگایە کەوتنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.