Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 16:47

محەمەدی حاجی مەحمود: ئاوڕێک لە مێژوو بدەنەوە ئەوانه‌ی دژی کورد بوون چاره‌نووسیان بە نەمانی خۆیان کۆتاییان هاتووە

کوردستان TV
100%


محەمەدی حاجی مەحمود په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌هێرشی مووشه‌كی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌.

لە به‌شێكی راگەیەندراوەکەی  سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا هاتووه‌: ماوەیەکە لێرەو لەوێ دوژمنانی گەلەکەمان  چاویان بەئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا هەڵنایە و ده‌یانه‌وێت ئەوئارامی و ئاسایشەی کە بەدەستهاتووە پشێوی و دڵەڕاوکێ دروست بکەن تاوەکو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بەدیبهێنن.
ده‌شڵێت: ئەوانەی کاری ڕەشە کوژی ئەکەن دژی کوردستان،ئاوڕێک لە مێژووی عێراق بدەنەوە، هەموو حکومەتەکانی عێراق ئەوەی دژی کورد بووە ئاقیبەتیان بە نەمانی خۆیان کۆتایی هاتووە

ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان:
كاتژمێر 09:15 دەقیقەی شەوی 15 لەسەر 2021/2/16 چەند سارۆخێک ئاڕاستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا کە ناوچەی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی گرتەوە.
ماوەیەکە لێرەو لەوێ دوژمنانی گەلەکەمان  چاویان بەئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا هەڵنایە و ئەیانەوێت ئەوئارامی و ئاسایشەی کە بەدەستهاتوە پشێوی و دڵەڕاوکێ دروست بکەن تاوەکو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بەدیبهێنن، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، وە بەهەموو لایەکمانەوە بەرپەرچی ئەو دوژمنانە بدەینەوە کە دەیانەوێ ئاسایشی هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان بشێوێنن.
داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەکەین بەدواداچوونی ورد بۆ هێرشە موشەکیەکە بکات و حکومەتی عێراقیش یٔەستۆپاکی خۆی ڕابگەیەنێت.
ئەوانەی کاری ڕەشە کوژی ئەکەن دژی کوردستان،ئاوڕێک لە مێژووی عێراق بدەنەوە، هەموو حکومەتەکانی عێراق ئەوەی دژی کورد بووە چاره‌نووسیان بە نەمانی خۆیان کۆتایی هاتووە.
محەمەد حاجی مەحمود
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.