سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16-2-2021 رایگه‌یاند كه عه‌بدولئه‌میر یاڕه‌ڵڵا، سوپاسالاری عێراق، گه‌یشتۆته شارۆچكه‌ی شنگال.
سه‌رچاوه‌كه به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه كه عه‌بدولئه‌میر یاڕه‌ڵڵا، سوپاسالاری عێراق به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی ئاسایش، گه‌یشتۆته شارۆچكه‌ی شنگال.
شایانی باسه له 9-10-2020 هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق رێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال واژو كرد،به‌ڵام په‌كه‌كه رێگری
له‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.