وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م هێرشه‌دا هه‌یه و ئه‌نجامده‌ری ئه‌م تاوانه‌ن ، ئاشكرا و ڕیسوا ده‌كرێن و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 9:30 ی دوێنێ شه‌و 2021/2/15 ، چه‌ند مووشه‌كێك به‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر كه‌وتن ، له ئه‌نجامدا له ناو فڕۆكه‌خانه بووه هۆی گیانی له ده‌ستدانی كه‌سێك و برینداربوونی پێنج كه‌سی دیكه. له ناو شاری هه‌ولێریش سێ كه‌سی تر برینداربوون.ئه‌مه جیا له‌وه‌ی زیانی ماددیشی به چه‌ندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گه‌یاندووه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌زگاكانی دژه تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كرد به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان، شوێنی ئه‌و ئوتومبێله‌یان دۆزیه‌وه كه مووشه‌كه‌كانی لێ هاوێژراوه ، ئوتومبێله‌كه جۆری (كیا)یه و له ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و گوێڕ دۆزرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، هه‌مان شێواز و ته‌كنیك كه له هێرشی پێشووی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌كار هاتبوو ، له هێرشی دوێنی شه‌ویش دووباره بووه‌ته‌وه . لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م هێرشه‌دا هه‌یه و ئه‌نجامده‌ری ئه‌م تاوانه‌ن ، ئاشكرا و ڕیسوا ده‌كرێن و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.