وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هێرشی مووشه‌كی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: هاوڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت: ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان بهیهككڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگیی هه‌یه.
هه‌روه‌ها رایدهگهێنێت: به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین ، رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیانمان بخرێته مه ترسیه‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراو:
به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه.
هاوڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان بهیهككڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگیی هه‌یه. به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و، رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه، پێكه‌وه له‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
وێڕای سەرەخۆشیمان لەقوربانیەکەی ئەو کارەساتە، سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
16ی شوباتی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.