ستیفن ھیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، رایگه‌یاند، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ھێرشه ده‌كات كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر شاری ھه‌ولێر و ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش.
ستیفن ھیكی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر سه‌باره‌ت به ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری ھه‌ولێر نووسیوویه‌تی:به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ھێرشه ده‌كه‌م كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر شاری ھه‌ولێر و ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش. سه‌ره‌خۆشی خۆشم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری به‌و به‌ڵێنده‌ر مه‌ده‌نییه ده‌كه‌م كه له ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، گیانی له‌ده‌ستداوه.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، راشیگه‌یاندووه كه پێویسته ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ھێرشه سزا بدرێن و نووسیوویه‌تی:پاڵپشتیی له سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ده‌كه‌م بۆ لێكۆڵینه‌وه له ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری ھه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.