سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئێمه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزتر ڕووبه‌ڕووی ناحه‌زان و تیرۆریستان ده‌بینه‌وه و له ڕێڕه‌وی خۆمان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ناوه‌ستین.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: هه‌رچه‌ند ناحه‌زان و تیرۆریستان، هه‌وڵی ئازاردانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ن و به كرده‌وه ترسنۆكه‌كانیان ، خه‌ریكی تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بن و بیانه‌وێ كۆسپ له سه‌ر ڕێگامان بۆ سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن دروست بكه‌ن، ئێمه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزتر ، ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه و له ڕێڕه‌وی خۆمان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ناوه‌ستین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.