سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2021.2.16، هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، به‌ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ند، له‌دیوانی پارێزگا، پێشوازیانكرد له‌هه‌ریه‌ك له(برونو ئوبیر) باڵیوزی وڵاتی فه‌ره‌نسا و (د. ئوله دیل) باڵیوزی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌عێراق و (ئولییڤیه دیكۆنتینی) كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا و (كلێمێنس زێمتنه‌ر) كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا باڵیوَزیانی وڵاتی فه‌ره‌نسا و وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌عێراق سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر پایته‌خت، ڕایانگه‌یاند: "هاتووین پاڵپشتی و هاوكاری خۆمان بۆتان ده‌رده‌بڕین و به تووندترین شێوه‌ش هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، ئێمه خۆمان به‌به‌شێك له‌و شاره ده‌زانین و به‌و ڕووداوه نیگه‌رانین، ئه‌مڕۆش پێتان ڕاده‌گه‌ێنین، هاوئاهه‌نگیی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌یه و له‌مه‌و به‌دواش ئه‌و هاوئاهه‌نگیی و نزیكایه‌تمان له‌جاران زیاتر ده‌بێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، ڕایگه‌یاند: "هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێر ئامانج لێی نانه‌وه‌ی پشێوییه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج، به‌ڵام ئه‌و كاره ترسنۆك و نابه‌رپرسیاره ناتوانێت ئه‌ومه‌رامه‌ی تیرۆرستان و ناحه‌زان بهێنێته دی، پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت هه‌روه‌ها دڵنیایشیدا كه سه‌رجه‌م كوسڵخانه‌كانی وڵاتان له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن دام ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش پارێزراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.