ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ،هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ نووری شاوه‌یس به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند.
ڕۆژی سێشه‌ممه 16ـی شوباتی 2021 به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان دكتۆر ئه‌یاد عه‌للاوی ،سـه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیی و ئوسامه نوجه‌یفی، سكرتێری گشتی حزبی ( للعراق متحدون ) و سـه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و مامۆستا عه‌لی باپیر ،ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان به سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه كرد و، سه‌ره‌خۆشیی و هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ نووری شاوه‌یس به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.