لە رێوڕسمێكدا بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەفسەرانی سەربازی پاسەوانی سنوور و خانەوادەی شەهیدان و ئەشقی مەلا بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران و شادی محیەدین سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی بیرەوەرییەكانی شەهیدانی سۆران و كارمەندانی شەهیدان، وێنەو یادەوەرییەكانی هەر دوو شەهیدی فارماندە عەمید "محەمەد رەشید گۆران" فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوور سۆران و عەمید "زبێر حالی برادۆستی" فەرماندەی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران، لە مۆزەخانەی بیرەوەرییەكانی شەهیدانی سۆران دانران".
شاياني باسة رۆژی 11ی ئابی 2020 لە بێرمی دینداران سنوری دەڤەری برادۆست، لەكاتی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی كە لە خاڵە سنووریەكان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لە لایەن فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی وڵاتی توركیاوە ئوتۆمبیلێكەیان دەكرێتە ئامانج و هەردوو فەرماندە عەمید زبێر حالی برادۆستی فەرماندەی بەتالیۆنی سێی پاسەوانی سنووری حاجی ئۆمەران، لەگەڵ عەمید محهمد رەشید گۆران فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوور سۆران شەهید كران.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.