سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیيه ترسنۆكانه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌شێك له گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كات.
ڕاگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه موشكهكیيهكهی سه‌رهه‌ولێر
به‌داخه‌وه دوێنێ شه‌و تیرۆریستان له كارێكی ترسنۆكانه‌دا به موشه‌ك چه‌ند شوێنێكی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردوومان كرد، لێره‌وه به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ترسنۆكانه‌یه بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌شێك له گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
هه‌رێمی كوردستان نه‌وایه‌كی ئارامه بۆسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی، له‌كاته سه‌خته‌كاندا ده‌رگای بۆ هه‌زاران لێقه‌وماوی شاره‌كانی تری عێراق و ته‌نانه‌ت ووڵاتانی دراوسێش ئاوه‌ڵایه و له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و میللی دهیانحهوێنێتهوهو په‌نایان ده‌دات، بۆیه پاراستنی ئه‌و په‌ناگه ئارامه‌ی ناوچه‌كه كه جێگه‌ی هه‌موو جیاوازیه‌كانی تێدا ده‌بێته‌وه، به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، هاوكات ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵیش پابه‌ندی ئه‌ركه ده‌ستووری و یاسایی و سیاسیه‌كانی بێت، بههاواههنگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم په‌له بكات له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییانه‌ی كه تیرۆریستان و ناحه‌زان لێیه‌وه دزه ده‌كه‌ن بۆ په‌لاماردانی هه‌رێمه‌كه‌مان و تێكدانی دۆخی شار و شارۆچكه‌كانی.
له كۆتاییدا، به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه ڕێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م په‌لاماره بگیرێته به‌ر، وهاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢١/٢/١٦
سێشه‌ممه, 16 شوبات 2021 13:58
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.