به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌بڕی و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو ده‌كات.
ئاشی دورێك، به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر، وێڕای ئیدانه‌كردنی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه، پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و پشتیگیریش له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م هێرشه ترسنۆكانه‌یه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو دەکەین بۆ سەر هەولێر، کە بووە هۆی کوژرانی کەسێك و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە. كه‌نه‌دا پاڵپشتی خەڵکی کوردستانە و پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەم هێرشە ترسنۆکانەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.