سوپای عێراق رایگه‌یاند كه ره‌وشی ئه‌منی شارۆچكه‌ی شنگال رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌قامگیره و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له ناسه‌قامگیری قه‌زاكه ده‌كه‌ن، ته‌نھا پڕۆپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندنه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا روكن جه‌بار تائی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا دووپاتیكرده‌وه كه ره‌وشی ئه‌منی شارۆچكه‌ی شنگال، سه‌قامگیره و گوتی:ھاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی شنگال، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاری رۆژانه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌منییش، ته‌نھا ھێزه‌كانی سوپا، پۆلیسی خۆجێی، ئاسایشی نیشتمانیی به‌رپرسن له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی شارۆچكه‌كه.
لیوا روكن جه‌بار تائی گوتیشی: فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی گشتیی له شارۆچكه‌ی شنگال، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌ركه‌كانی خۆیان راده‌په‌ڕێنن و جگه له ھێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی فیدراڵ، ھیچ ھێزێكی دیكه له شارۆچكه‌كه بوونی نییه.
لیوا جه‌بار تائی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان شارۆچكه‌ی شنگالدا ھه‌یه و گوتی:ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ھاووڵاتییانی نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی شنگال بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌ن.
لێدوانه‌كه‌ی لیوا جه‌بار تائی له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فه‌ریقی یه‌كه‌م روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا ،سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق، به مه‌به‌ستی ئاگادرابوونی له ره‌وشی ئه‌منی شارۆچكه‌ی شنگال، گه‌یشتبووه شاره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.