Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 17:51

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی کاتژمێر 9:30ی شەوی رابردوو هێرشی مووشەکی کرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە ئاکامدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە، لەو بارەوە ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، 9 کەسی ئەمریکی لە هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر شاری هەولێر بریندار بوون و کەسێکی مەدەنیش کوژرا.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، چەند مووشەکێک بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن، لە ئەنجامدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی هەشت کەسی دیکە و زیانی ماددیشی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی کەوتووە.
ئەم هێرشانە هەر زۆر بە خێرایی کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەر یەکە لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، باڵیۆزخانەی بریتانیا لە بەغدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی میسر، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن، کوەیت، بەحرەین، ئیمارات، کۆمکاری عەرەبی، نەنجومەنی هاریکاری کەنداو، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر، کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر و نوێنەرایەتی وڵاتی کەنەدا لە هەولێر سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کرد.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی سەر هەولێرەوە نییە و ئاسایشی عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی گرنگە، ھەموو ئەو دەنگۆ گوماناوییانە كە دەیانەوێت رووداوەكانی ھەولێر بە ئێران ببەستنەوە رەتدەكەینەوە. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.