Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:26

ئەحمەد هوشیار: هیچ مەترسییەک لەسەر فرۆکەخانە نییە و گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بوونەتەوە

کوردستان TV
#7
100%

بەرێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی نێودەولەتی ئەربیل لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان روونكردنەوە دەدەن .

ئەحمەد هوشیار بەرێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی نێودەولەتی ئەربیل هاوڵاتیانی دڵنیا كردەوە كەوا تەواوی گەشتە ئاسمانیەكان بەردەوامن و بەشێوەیەكی ئاسایی بەرێوەدەچن.

ناوبراو گوتیشی : ئەو رووداوەی شەوی دووشەممە روویدا كە تیایدا لەلایەن هێزێكی نەناسراو چەند موشەكێك ئاراستە شاری هەولێركرا و لەو ئامانجەدا چەند گەرەكێكی ناوشار و دەوروبەری زۆنی فرۆكەخانەی گرتەوە و چەند زیانێكی گیانی و ماڵی بەدوای خۆیدا هێنا، لەبەر سەلامەتی گشتی و گەشیاران بۆ چەند كاژمێرێك گەشتەئاسمانیەكان وەستێنران.

دوای بەدواداچوون و پشكنینی چڕی ئاسایشی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی دەركەوت هیچ مەترسیەك لەسەر فرۆكەخانە نییە و دەستبەجێ بریاری دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەكان درا و لە ئێستادا هەموو هێلە ئاسمانیەكان لە گەشتەكانیان بەردەوام دەبن.

جێگەی داخە چەند جارێكە پارێزگای هەولێر و بەتایبەت فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیەكەی  هەوڵی نەزۆكانەی بۆ دەدرێت لەدژی ئەو پێشكەوتن و دەستكەوتانەی فرۆكەخانە لە ئێستا و رابردوودا بەخۆیەوە بینیوە لە هات وچوونی گەشتیاران بەشێوەیەكی گونجاو بێ كێشە كە كارئاسانی تەواوی گواستنەوەی هاوڵاتیان دەكات لەناوخۆ و دەرەوە .

لای خۆشیه‌وه‌ دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند: گەشتە ئاسمانیەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەكو خۆیان بەردەوام دەبن و هیچ كێشەیەكیش بۆ گەشیاران دروست نابێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.