Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:20

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا سەرکۆنەی ھێرشکردنە سەر شاری ھەولێر دەکات

کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری ھه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری كران، له‌م باره‌یه‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ ده‌كات.

ئەمڕۆ سێ شەممە 16ی شوبات وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە وێڕای پڕسەو سەرەخۆشی خۆیان لەقوربانیانی ڕووداوەکەی دوێنێ ئێوارە، کە بەچەند ساروخێک ھێرشکرایە سەر شاری ھەولێر.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ھاتووە ئێمە پشتیوان و ھەماھەنگی حکوومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانین.

ھەروەھا جەخت لەوە دەکاتەوە، پێشتر و ئێستایش بەردەوامین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئەو ھەڕەشانەی دەکرێنە سەرئاسایشی ناوچەکە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.