سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دووپاتی كرده‌وه كه هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه‌و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان بووه.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا گوتی: ئه‌م كاره تیرۆریستییه له‌كاتێكدا دێت كه حكوومه‌ت كۆششێكی گه‌وره ده‌نوێنێت بۆ هێوركردنی ڕه‌وشه‌كانی ناوچه‌كه‌و دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له ململانێكان تا عیراق نه‌بێته باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه.
كازمی دووپاتیشی كرده‌وه كه فه‌رمانیان داوه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كان.
شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و له‌ئه‌نجامیشدا سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون و به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراو و پێنج به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.