Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:26

کۆشکی سپی: کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکەی سەر هەولێر

کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکەی سەر هەولێر.

ئەمڕۆ، سێشەممە جین بساكی، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكا  رایگه‌یاند: ئیدارەی ئەمریكا تاوتوێی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دەكات و سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی (ھێرشەكەی سەر ھەولێری) ھەیە، بەڵام چاوەڕێی دەسنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەین.

جین بساكی گوتیشی: تاوتوێی پرسە پەیوەندیدارەكان بە هێرشەكەوە دەكەین و، تائێستا دیپلۆماسیەت كاری پێشینەمانە.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆشكی سپی توڕەیە لەو هێرشەی بووە هۆی كوژرانی بەڵێندەرێكی مەدەنی و برینداربوونی پێنجی دیكە.

شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و له‌ئه‌نجامیشدا سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون و به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراو و پێنج به‌ڵێنده‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.