شه‌وی رابردوو به چه‌ند موشه‌كێك هێرش كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان. سه‌باره‌ت به‌م هێرشه تیرۆریستییه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه زنجیره‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و به‌توندی ئیدانه كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر سەركۆنە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئازیزانی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
وەزیری دەرەوەی سوید پابه‌ندبوونی وڵاتەكەی بە پاڵپشتیکردنی عێراق لە گێڕانەوەی سەقامگیری و شەڕی دژی داعش ده‌ربری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.