وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بریندارانی ڕوداووی دوێنێی موشەکەکانی شاری هەولێر بهسهركردهوه.
ئهمرۆ سێ شهممه د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بەیاوەری د.دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بریندارانی ڕووداوی دوێنێی موشەکەکانی شاری هەولێر لە هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێری بەسەرکردەوە.
لەنزیکە لە ڕەوشی تەندروستیان و پێویستیەکانیانی پرسیەوە، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر پێویستیەک بە کەسوکاری برینداران ڕاگەیاند و هیوای زوو چاکبوونەوە و دەرچوونیان بە سەلامەتی بۆ خواستن لەگەڵ سوپاس و دەستخۆشی بۆ تەندروستی هەولێر و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بە تەواوی و بەبێ کەموکوڕی و دڵسۆزانە بە هانایانەوە گەیشتوونە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.