Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:28

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران مووشەکبارانی شاری هەوڵێر ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران مووشەکبارانی شاری هەوڵێر ئیدانه‌ ده‌كات و رایگه‌یاند: ئه‌و کردەوە تیرۆریستیە لەلایەن هەر گرووپ و دەوڵەتێکەوە بێ بە توندی مەحکوم دەکەین.

ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر

 
هاونیشتمانییانی بەڕێز

هەر وەک ئاگادارن شەوی١٥/٢/٢٠٢١ زایینی ١٤موشەک ئاراستەی شاری هەولێر  و فرۆکەخانەكەی كرا و چەند گەڕەکێکی ئەو شارە بوونە ئامانجی ئەم موشەکانە، بە داخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دا یەك كەس بووبە قوربانی و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون. بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە لە لایەن هەر گرووپ و دەوڵەتێکەوە بێ بە توندی مەحکوم دەکەین.

هەروەها داوا لە لایەنە په‌یوەندیدارەکان لە عیراق و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی تیرۆریزم و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە جیدی بەدواداچوون لەم کردەوە تیرۆریستە بکەن و تیرۆریستان و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بەرای گشتی بناسینن و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن.

لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم جارەش  جێگە دەستی رَەشی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کردەوە تێرۆریستیەش دا ئاشکرایە و هەمووان دەزانن کە کۆماری ئیسلامییە کە بە دنە دان و چەک پێدان و کەڵک وەرگرتن لە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە، دوژمنی سەرەکی  ئارامی و سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.

دیارە ئەمە یەکەم جار نییە کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەوێتە بەر هێرشی تیرۆریستی و دەکرێتە ئامانجی نەیارانی ئەم هەرێمە و جاری کۆتاییش نابێت.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم کردەوە تێرۆریستییە بە توندی مەحکووم دەکات و هیوای لەشساغی دووبارە بو بریندارانی ئەم ڕووداوە دەخوازێت.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ هەتاوی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.