ئێران كوژرانی سێ كارمه‌ندی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی له پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: ''له پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان له میانی چاودێریكردنی یه‌كێك له رێكخراوه تاوانكارییه‌كان، سێ كارمه‌ندی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی گیانیان له‌ده‌ستداوه''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وورده‌كاری سه‌باره‌ت به ''رێكخراوه تاوانكارهكه'' بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه جه‌یشول عه‌دل كه له ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی ناسێندراوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات به‌رگریی له مافه‌كانی گه‌لی به‌لوچ-ی سوننه‌مه‌زهه‌ب ده‌كات له پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران له نزیك سنووری پاكستان، ناو به ناو چالاكی چه‌كداریی ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.