Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:20

قوباد تاڵە‌بانی و باڵیۆزی ئە‌مریکا جه‌ختیان له‌ گرنگی پاراستنی ئاسایشی کوردستان کرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدارێكی قوباد تاڵە‌بانی و باڵیۆزی ئە‌مریكا له‌ عێراق، دواپێشھات و گۆڕانكارییە‌ سیاسی و ئە‌منییە‌كان خرانە‌ بە‌رباس.

لە‌میانی سە‌ر‌دانە‌كە‌یدا بۆ بە‌غدا، پاش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ 17 شوباتی 2021، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌گە‌ڵ باڵیۆزی ئە‌مریكا لە‌ عێراق ماپیۆ تولە‌ر كۆبووە‌.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، دواپێشھات و گۆڕانكارییە‌ سیاسی و ئە‌منییە‌كان خرانە‌ بە‌رباس.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران باسی لە‌ ڕێڕە‌وی گفتوگۆكانی وە‌فدی ھە‌رێم كرد لە‌بارە‌ی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی٢٠٢١ی عێراق و كۆبوونە‌وەو دیدارەکان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان.

ھێرشە‌ مووشە‌كییە‌كە‌ی سە‌ر شاری ھە‌ولێر بە‌شێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا جە‌ختیان لە‌ گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و كوردستان كردە‌وە‌.

لە‌تە‌وە‌رێكی تردا باس لە‌ رە‌وشی سیاسی و دوا گۆڕانكارییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان كرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.