Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:25

فراکسیۆنی یەکێتی سه‌ره‌خۆشی لە‌خانه‌واده‌ی د. ئارام باڵه‌ته‌یی و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ كۆچی دوایی د. ئارام باڵه‌ته‌یی په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردووه‌ و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی ده‌كات.

بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەندام و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوڕێمان د.ئارام باڵەتی کۆچی دوایی کرد.

بەم بۆنە خەمناکەوە ، وەک فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لەخێزان کەسوکار و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دەکەین.

هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، لەخوای گەورە داواکارین کاکە ئارام بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بەهەموو لایەک بدات

انا لله وانا الیە الراجعون

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

2021/2/17

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.