Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 05:20

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی د.ئارام باڵەتەیی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ئارام باڵەتەیی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند: لە خانەوادەیەكی نیشتیمانپەروەر بوو و، ئەركەكانی دڵسۆزانە بەجێ دەگەیاند.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر ئارام باڵەتەیی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقم بیست. دكتۆر ئارام گەنجێكی خاوەنبڕوا و لێهاتوو و، لە خانەوادەیەكی نیشتیمانپەروەر بوو و، ئەركەكانی دڵسۆزانە بەجێ دەگەیاند.

پرسە وسەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ئارام بالەتەیی و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
17ـی شوباتی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.