كاردانه‌وه جیهانییه‌كان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مه‌ریكا و عێراق هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێریان ئیدانه كرد.
وه‌زیرانی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و عێراق تاوتوێی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێریان كرد، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، لۆید ئۆستن له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، جومعه عیناد سه‌عدون سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر هه‌ولێر.
له راگه‌یا‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا لۆید ئۆستن، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری سه‌ركۆنه كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه جومعه عیناد سه‌عدوون هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ربازه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له هێرشه‌كه‌دا برینداربووه، خواستووه.
له راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، گه‌لی عێراق شایه‌نی عێراقێكی سه‌قامگیر و ئارامه و ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌وه‌ی له بابه‌تی به‌رگرییكردن له سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یان، پشتیوانیی هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان بكات.
هه‌ردوو وه‌زیر جه‌ختیان له پابه‌ندییان به هاوبه‌شیی ستراتیژیی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كرده‌وه.
شایه‌نی باسه شەوی دووشەممە پانزه‌ی شوبات كاتژمێر نۆ و سی خوله‌ك چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرا، دوو موشه‌كیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه و سێ موشه‌كیشیان له‌گه‌ڕه‌كی وه‌زیران كه‌وته خواره‌وه كە بەهۆیەوە یه‌ك كه‌س كوژراوه‌و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.