Erbil 38°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:46

ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی به‌سه‌ر دوو به‌له‌می پڕ له‌ چه‌ک وچۆڵی ئێران داگرت

کوردستان TV
100%

ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌ناراوه‌كانی سۆمال، ده‌ستی به‌سه‌ر دوو به‌له‌می پڕ له‌ چه‌ك وچۆڵی ئێرانی داگرت، بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن ده‌گوازرانه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هێزی كه‌شیتیگه‌لی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كه‌نارئاوه‌كانی سوماڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو به‌له‌می پڕ له‌ چه‌ك و چۆل داگرتووه‌ كه‌ پێده‌چوو به‌ قاچاغ باره‌كه‌یان بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن بگوازنه‌وه‌.

یه‌كه‌ی پێنجه‌می كه‌شتیگه‌لی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ به‌حره‌ین جێگیره‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چه‌ك و چۆڵه‌ به‌قاچاغ باركراوانه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مه‌ریكا  پنتاگۆن  كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكات به‌ ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێسی راگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك ئاماژه‌ هه‌ن كه‌ ئه‌م چه‌كانه‌ بۆ كه‌نداوی عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن ده‌نێردان.

گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رنشینانی دوو به‌له‌مه‌كه‌ به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وی شوێنی باركردن و هه‌روه‌ها شوێنی به‌تاڵكردنی چه‌ك و چۆڵه‌كان ئاشكرا بكرێن.

ئه‌م له‌ كاتێكدایه‌ ئێران به‌ پێشێلكردنی بڕیارنامه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌ه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام به‌ قاچاغ چه‌كی بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ناردووه‌ و له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌یكاو ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.