Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 05:18

قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د. ئارام باڵه‌ته‌یی پرسه‌نامه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دكتۆر ئارام باڵە‌تایی كرد و رایگه‌یاند: كۆچكردوو گە‌نجێكی لێھاتوو و پەرلەمانتارێكی چالاك و خۆشە‌ویست بوو لە‌دە‌ستدانی جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌مووانە‌.  

بە‌ڕێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دكتۆر ئارام باڵە‌تیی

بە‌ڕێزان ئە‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی لە‌ پە‌رلە‌مانی عێراق

هەواڵی كۆچی دوایی  د. ئارام باڵە‌تیی وتە‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە‌ پە‌رلە‌مانی عێراق، خەمبار و نیگەرانی كردین، بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و بەشداری خەمتانم.

كۆچكردوو گە‌نجێكی لێھاتوو و پەرلەمانتارێكی چالاك و خۆشە‌ویست بوو لە‌ناو هاوڕێ و هاوكارانی، لە‌دە‌ستدانی و ژیانئاوایی كردنی جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌مووانە‌.

خوای گە‌ورە‌ كۆچكردوو بە‌ بە‌ھە‌شتی بە‌رین شاد بكات و سە‌بوری و دڵنە‌واییش بە‌كە‌سوكار و ھاڕێیان و دۆستانی ببە‌خشێت.


إنا لله وإنا إلیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.