Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 05:20

چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆ ده‌خەنە‌ سه‌ر گوندی په‌لکانه‌

کوردستان TV
#7
100%

لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆ ده‌خەنە‌ سەر خەڵکی گوندی پەڵکانە و رێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی خۆراك ده‌كەن.

كه‌مێك پێش ئێستا لە په‌یوەندیەکی تەلەفونیدا خەڵکی گوندی پەڵکانە لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان بە کوردستان تیڤیان راگەیاند: سوپای عێراق و ھێزێکی زۆری حەشدی شەعبی كه‌وا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هاتبوونه‌ ناو مزگەوتی گوندەکە دواتر گه‌مارۆیان خستە سەر گوندەکە بە ھیچ شێویەک ناھێڵن پێداویستی و خۆراک بۆ گوندەکە بچێت رێگری له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

ھاوکات هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا دانیشتوانی گوند راگەیاند: حەشدی شەعبی لە رێگەی سەرۆک ھۆزە عەره‌بەکان دوای ژمارەی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیانی کورد نیشیەنەکانی گوندەکەیان کردووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بۆ سکاڵاکردنیش لەسەر خراپی دۆخی گوندەکەیان خه‌ڵكه‌كه‌ی ئەندامانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردووەتە.

شایه‌نی باسه‌ وا بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو بۆ زیاتر گەمارۆدانی گوندەکە سریەکی دیکەی سوپای عێراق بچێتە گوندەکە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.