زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی كۆڵۆنیان هه‌یه به خواردنی هه‌ندێك جۆری خواردن نیشانه‌كانیان ده‌ست پێده‌كات.
نه‌خۆشی كۆلۆن له‌هه‌ندێك شوێن پێی ده‌وترێت قۆڵۆن حاڵه‌تێكی هه‌ستیاری وسوربوونه‌وه‌یه كه تووشی ژماره‌یه‌كی زۆر له مرۆڤ ده‌بێت.
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سه‌كه هه‌ست به ناوسك ئێشه‌و قۆڕه‌ی سك ده‌كات، له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوسانی سك و هه‌بوونی لینجاو له پیسای وپاشه‌ڕۆ، هه‌ندێك كه‌سیش تووشی سكچوون ده‌بێت وه هه‌ندێك توشی قه‌بزی ده‌بێت، ماوه‌یك باشه و ماوه‌یه‌ك خراپ، ئه‌وه‌ش به پێی حاڵه‌تی سترێس و جۆری ئه‌و خۆراكه‌ی توشبووه‌كه ده‌یخوات ده‌گۆڕێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی توشبووه‌كان تا كۆتای ژیانیان له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه
لێره‌دا باس له نیشانه‌كان و هۆكار و چۆنیه‌تی خۆپارێزی له‌و نهخۆشییهكهدهكهین:
هه‌ندێك جار نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كۆلۆن به بێ هۆكاری زانراو ده‌ستپێده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی كۆڵۆنیان هه‌یه به خواردنی هه‌ندێك جۆری خواردن نیشانه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كات یان زیاد ده‌بێ، له‌و خواردن و خوادنه‌وانه:
* گه‌نم و ئه‌و شتانه‌ی له گه‌نم دروست ده‌كرێت.
* شیر و به‌رهه‌مه‌كانی شیر.
* میوه مزره‌كان وه‌كو پرته‌قاڵ ولیمۆ و لاله‌نگی.
* پاقله‌مه‌نییه‌كان.
* پیاز و سیر.
* خواردنه‌وه گازیه‌كان.
* خواردنه‌وه كحولیه‌كان.
* چای و قاوه و خواردنه‌وه وزه به‌شه‌كان.
* خواردن پڕ به‌هارات.
* خواردنی چه‌ور .
- ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌خۆشێك بۆ نه‌خۆشێك جیاواز بێت له كاردانه‌وه‌ی بۆ جۆره جیاوازه‌كانی خواردن، بۆ نموونه جۆرێكی خواردن له‌وه‌یه ببێته هۆی زیادبوونی نیشانه‌كانی نه‌خۆشێكی قۆڵۆن و نه‌خۆشێكی تری قۆڵۆن هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره خواردنه.
فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ هیچ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه :
-زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی كۆڵۆنیان هه‌یه بوونی فشاری ده‌روونی وایان لێ ئه‌كات نیشانه‌كانیان توندتر بێت و زوو زوو هه‌یانبێت.
هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆڵۆن چییه؟
*هۆكاری وردی نه‌خۆشی كۆڵۆن( قۆڵۆن ) تا ئێستا نه‌زانره‌وه، به‌ڵام چه‌ندین فاكته‌ر و چه‌ندین بیردۆز و ئه‌گه‌ر دانراوه بۆی:
*گرژبوونه‌وه‌ی ماسوولكه‌كانی ڕیخۆڵه‌كان:
دیواری ڕیخۆڵه‌كان چه‌ندین چین له ماسوولكه‌كان له خۆ ده‌گرێت، ئه‌و ماسوولكانه كه گرژ ده‌بنه‌وه ئه‌بنه هۆی جووڵانه‌وه‌ی خۆراك له ڕێڕه‌وی هه‌رس.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و گرژبوونه‌وانه توندتر یان درێژخایه‌نتر بن له ئاسایی ئه‌بنه هۆی دروست بوونی ئه‌ستوور بوون و غازاتی سك و سكچوون.
گرژبوونه‌وه‌ی لاوازتر له ئاسایی ئه‌بێته هۆی دواكه‌وتنی خواردن له جووڵه له ڕێڕه‌وی هه‌رس و ئه‌بێته هۆی درووستبوونی پیسایی ڕه‌ق و وشك و قه‌بزی.
*سیسته‌می مێشك و ده‌ماره‌كان:
ناڕێكی له ده‌ماره‌كانی ناو سیسته‌می هه‌رس ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی ناڕه‌حه‌تی زیاتر له ئاسایی له‌و كاته‌ی كه ڕیخۆڵه‌كان هه‌ڵده‌كشێنه‌وه به هۆی بوونی غازات و پیسایی له ناویان.
ناڕێكی له گه‌یاندنی ئاماژه‌كان له نێوان مێشك و ڕیخۆڵه‌كان ئه‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌ی نائاسایی بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ئاساییانه‌ی كه له پڕۆسه‌ی هه‌رسكردن ڕوو ده‌ده‌ن، له ئه‌نجامدا ئازار، زگچوونی یان قه‌بزی درووست ده‌بێت.
*هه‌وكردنی توند:
گرژه‌كۆڵۆن (قۆڵۆن ) ئه‌گه‌ری هه‌یه درووست بێت دوای بوونی هه‌وكردنی توندی ڕیخۆڵه‌كان به هۆی ڤایرۆس یان به‌كتریا، و له‌وانه‌یه درووست بێت به هۆی زۆر گه‌شه كردنی به‌كتریاكان له ناو ریخۆڵه.
*بوونی سترێس له سه‌ره‌تاكانی ژیاندا:
ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تاكانی ژیاندا تووشی فشاری ده‌روونی ده‌بن به تایبه‌تی له منداڵی‌دا ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی نیشانه‌ی توندی نه‌خۆشی كۆڵۆن ببن.
*گۆڕانكاری له میكرۆبه‌كانی ناو ریخۆڵه‌كان:
بۆ نموونه گۆڕانكاری له ژماره‌ی ئه‌و به‌كتریا و كه‌ڕوو و ڤایرۆسانه‌ی كه له حاڵه‌تی ئاسایی ده‌ژێن له ناو ڕیخۆڵه‌كان و گرنگن بۆ ته‌ندروستی ریخۆڵه‌كان و ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌وا جیاوازی هه‌یه له مێكرۆبهكانی ناو ریخۆڵه‌كان له‌وانه‌ی نه‌خۆشیی قۆڵۆنیان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر.
* هۆرمۆنه‌كان:
له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی گرژه‌كۆڵۆن باوتره له نێوان ئافره‌تان به به‌راورد به پیاوان، هه‌ندێك زانا باوه‌ڕیان وایه كه هۆرمۆنه‌كان ڕۆڵیان هه‌بێت له درووستبوونی ئه‌م نه‌خۆشیه.
د. سۆران حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.