Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:39

ئێران ده‌روازه‌کانی لەگەڵ عێراق داده‌خات

کوردستان TV
#11
100%

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان، ئێران هەردوو دەروازەی سنوریی شەلامچە و جەزابە كه‌ هاوسنورن لەگەڵ عێراق داخست.

کەناڵی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، قاسم دەشتەکی پارێزگاری خوزستان رایگه‌یاندووه‌، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان، هەردوو دەروازەی سنوریی شەلامچە و جەزابە كه‌ هاوسنورن لەگەڵ عێراق داخران.

پارێزگاری خوزستان ده‌ڵێت: داخستنی سنورەکان تەنیا هاتوچۆی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات دەگرێتەوە، بەڵام جموجوڵی بازرگانی و شتومەک ئاسایی دەبێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.