Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 03:23

سەرۆکی حکومەتی هەرێم په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

به‌رێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عەلی باپیر كرد، به‌بۆنه‌ی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزیان به‌ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و گشت هێز و لایەنەکانی کوردستان ، یەکڕیز و هاوهەڵوێست بن لە پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان  .
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.