Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 03:15

سەرۆک بارزانی داوا له‌ پارێزگاری نوێ هه‌ولێر ده‌کات بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان بکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆک بارزانی، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەپارێزگاری هەولێر کرد، پارێزگاری هەولێریش، سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانیی بەڕێزیانیکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر هاتووه‌، سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك مەسعود بارزانی، جەختی لەهەموو پشتیوانیەکی پارێزگاری هەولێر کردەوە بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیدا و داوایکرد بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانیی بەڕێزیانیکرد  و دڵنیاییدا کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆئەوەی لە ئاست ڕاسپاردە و متمانە و چاوەڕوانیی جەنابیان بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و پێشخستنی پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.