Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 03:15

لەچەند ڕۆژی داهاتوو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

هەوڵەكان چردەكرێنەوە لە پێناو سەرفكردنی تەواوی ماندووبوون و شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی داهاتوو.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێی راگەیاندم: لەچەند ڕۆژی داهاتوو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت.

دوابەدوایی پەیوەندی و هەوڵە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولامان، لە چەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانمان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمارکراوە دابەش دەکرێت.

هەروەها لەو پەیوەندیەدا جەختکرایەوە لەسەر چڕکرنەوەی هەوڵەکان لە پێناو سەرفکردنی تەواوی ماندوو بوون و شایستە داراییەکانی جوتیارانمان لە قۆناغی داهاتوو.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە میانی پێداگیری و پێشکەشکردنی راسپاردەکان و  کۆبونەوەی شاندی باڵای وەزارەتمان لە مانگی رابردوو لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان، سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەران و  وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، چۆتە بواری جێبەجێکردن و سەرفکردنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.