Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:35

پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تەقەكەرێكیان دەستگیركرد.

لەچوارچێوەی ھەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی  بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تەقە دەکەن و ئارامیی و ھێمنیی شار دەشێوێنن و ترس و دڵەڕاوکێ لای ھاووڵاتیان دروستدەکەن، ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تەقەكەرێكیان دەستگیركرد.

دوای ئەوەی ڕووداوێكی تەقەكردن لەشاری سلێمانی (شەقامی سالم - سەوەڵەکە) ڕوویدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا.

پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە ماڵی تۆمەتبار پشکنراو توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارچەیەک چەک و چەندین فیشەکدا.

لە ئێستادا تەقەکەرەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.