Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 13:22

وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم وه‌ڵامی وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەداتەوە

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی رابردوو، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق هۆشداریدایە هاوڵاتیان لە خواردنی جۆرێک مریشکی بەستوو له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌مۆر و باركۆدی ساخته‌ی بۆ به‌كارده‌هێندرێت، وه‌زیری  كشتوكاڵی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان  روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و  رایده‌گه‌ێنێت: مۆر و بارکۆدی سەر مریشکی بەستوو لە هەرێمی كوردستان، ساختەی تێدا ناکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری فەرمی وەزارەتی كشتوكاڵ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایگه‌یاندووه‌: ئەو بارکۆدەی کە لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان هەیە، بە هیچ جۆرێک ساختەکاری تێدا ناکرێت.

ده‌شڵێت: بە بەرپرسانی بەغدامان وتووە، هەر بەرهەمێک کە لە هەرێمەوە هەناردەی ناوچەکانی عێراق دەکرێت، ئەگەر مۆر و بارکۆدی وەزارەتی کشتوکاڵی لەسەر نەبێت دەتوانن رێگری لە هاتنەناوەوەی بکەن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.