سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.2.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگا، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازیکرد لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری دهۆک وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، ئومێدی سەرکەوتنی لەکارەکان بۆ خواست و تەئکیدی لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای دهۆک و هەولێرکردەوە و ڕایگەیاند: "هەولێر پایتەختی هەموومانە، هیوادارین هەمیشە پارێزگار و شاری هەولێر سەرکەوتووبن، ئەرکی سەرشانی هەموولایەکمانە هاریکار و هاوکارتان بین".
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکی کرد، سوپاسی سەردانەکەیانی کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە یەکەم دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێزیانە و جەختی لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و دهۆک کردەوە و دڵنییایدا کە ئەگەرچی لە ڕابردوودا هەماهەنگی و هاریکاری زۆرباش باش هەبووە لەنێوان هەردوو پارێزگا، بەڵام بۆ لەمەبەدوا ئەو هاوكاری و هەماهەنگیەی نێوانمان تۆکمەتر و پتەوتر دەکەین".
پارێزگاری دهۆک: هەولێر پایتەختی هەموومانە، ئەرکی سەرشانی هەموولایەکمانە هاریکار و هاوکارتان بین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.