Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:54

وەزارەتی کشتوکاڵ سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە هەوڵی گەڕانەوەی شایستەدارایەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وێڕایی پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی قۆناغی یەکەمی بەرهەمی ماندوبوونی شایستەی ساڵانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦) سوپاسی هەوڵ و ماندوو بوونی هەموو ئەو لایەن و بەڕێزانە دەکات کە بەشداربوون و لەخەمی بەردەوامی جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا بوون، بەتایبەتی لە ئاستی حکومەت و پەرلەمان و پارتە سیاسیەکان و کەسایەتیەکاندا.

جێگەی ئاماژەیە کە بۆ هەمان مەبەست لە ماوەی رابردوو  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی، سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا، پێداگیری و کۆبونەوە و پەیوەندی بەردەوامی ئەنجام داوە.

هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵی بەردەوام دەبێ بۆ دابین کردنی شایستە داراییەکانی قۆناغی کۆتایی بۆ جوتیارانی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکانی تردا.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 22/2/2021، به‌غدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی 268 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ى هەرێمی کوردستان دراوە، پارەكە نیوەی پارەی جووتیارانە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.