Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:54

د.بەشیر حەداد، داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە هاووڵاتیان کرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بن.

ڕۆژی دووشەممە، 22 شوباتی 2021، دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە هاووڵاتیان کرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بن، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک ناوچەی عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی کردەوە کە ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جۆرە تەمەنێک تووشی دەبێت، بۆیە دەبێت گرنگی زیاتر بە رێنماییەکانی هۆشیارکردنەوە بدرێت.

حەداد، بە پێویستیشی زانی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان شانەی قەیران له ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە جێبەجێکارەکانی دیکەی دامەزراوەکانی حکومەت زیاتر بکرێن، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە و زاڵبوون بەسەریدا.

د.بەشیر حەداد، سوپاسی هەوڵ و ماندوبوون و شەونخوونی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کرد کە لە پێشەوەی شەڕی دژی ئەو ڤایرۆسەن و چارەسەری کەسانی تووشبووی ئەو ڤایرۆسە دەکەن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.