Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:22

باره‌گای بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی عه‌قید سه‌ید شکور گه‌وره‌دێی کرد

کوردستان TV
#7
100%

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی عه‌قید سه‌ید شكور گه‌وره‌دێی ده‌كات بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌رێزیان ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یامی باره‌گای بارزانی بۆ عه‌قید سه‌ید شكور گه‌وره‌دێی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز: عه‌قید سه‌ید شكور گه‌وره‌دێی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (به‌دری سه‌ید عومه‌ر) خوشكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزت و خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزمانی گوندی(گه‌وره‌دێی) ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
22ـی 2ـی 2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.