سیاسەتمەدارێكی سەربەخۆ رایگهیاند: هەرێمی کوردستان خاوەن ئیرادەو ئیدارەیەکی سەرکەوتووە بووه، بۆیه حکومەتی عێڕاق له حكوومهتی ههرێمی كوردستانهوه فێری ئیدارەکردن و سیاسەت بووه.
سەبارەت بە ڕەوشی عێڕاق و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بهغدا، کازم ئەلجحێشی سیاسەتمەداری سەربەخۆ له لێدوانێكیدا بۆ کوردستان تی ڤی رایگهیاند: له ڕاستیدا حکومەتی فیدراڵ له هەموو ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان له 2003هوه و تا ئێستا و لەو کاتەی دهستوور نووسراوە تاوەکو ئهمرۆ، سەرکردە و سیاسیەکانیش هەموویان له هەولێر و کوردستان سازش بۆ کورد دهكهن، بهتایبهتیش له كاتی هەڵبژاردنەکان نزیک دهبینهوه.
کازم ئەلجحێشی رایگهیاند: ئەو کاتانەی بوونه خاوەن پلە و پایە هەموو ڕێکەوتنەکان پاشگۆی دەخەن، بۆ ئەم مەبەستە زۆر بەڵگەمان لەبەر دەستە بۆ نموونە هەڵویستی پێشمەرگه له دەستوور و یاسا و مووچەکانیان و هەروەها مووچەی فەرمانبەران و سەرجەم ئیمتیازەتەکانی که تایبەتن به هەرێمی کوردستان له بەغداوە دوای دەیبینین حکومەتی فیدراڵ کۆسب و تەگەرە بۆ هەموو ئەو ڕێکەوتنانه دروست دهكات.
ئەلجحێشی گوتیشی: کورد و نەتەوەکەی خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزن لە سیاسەتکردن و ئیدارەکردن نموونەی دیاری تەواوی عێڕاقن، هاوکات عێڕاقیەکان ئەگەر خۆیان لهو راستیه نەدزنەوە باش دەزانن.
رایگهیاند: ئەمه لەلایەك، لەلایەکی دیکەوە دەبینین برایانی کورد به زمانی دەستوور و ژمارە و یاسا لەگەڵیان دەدوێن، بەڵام وەک ئاماژەم پێکرد حکومەتی فیدراڵی لەو ڕەوشەی خۆی لێ ڕاهاتووە لەگەڵ سیاسیەکانی کورد. مەهانە بۆ کۆمەڵێک شتی دیکە دێننەوە، وەک رادهستكردنی تەواوی داهاتی دەروازەکان و نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوی گونجاویش بێت هەرێم پێی داون، بەڵام هەر جارەو بەربەستێک دەهێننەوه پێش، ئەمە بێجگە لەوەی بەشێک لایەنی عێڕاقی بەشیعی و سوننیەوە لە ژێڕەوە خاوەی بیرۆکەی گرفتەکانن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو سیاسیەی عێڕاق لێکدانەوەیەکی دیاری بۆ سەرداناکەی عەمار حەکیم بۆ ههرێمی کوردستان کردو گوتی: دەربارەی سەردانی سەید حەکیم بۆ هەرێمی کوردستان وەك بۆ چوونی خۆم دەڵێم بۆ نزیک بوونەوەی هەرێم و بەغدایه، لای خۆمەوە وای تێدەگەم که نێردراوی ئاشتییه لەلایەن سیاسیەکانی بەغداوە، چونکه هەست به شەرمەزاری دەکەن بەرانبەر گەل و شەقامی عێڕاقی به تایبەتی هەڵبژاردنەکان نزیک بوونەتەوە، بۆیە دەبینین ئێستا سەید حەکیم بۆتە پەیامی ئاشتی نێوان کورد و ناوەند.
ئا / فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.