Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 18:19

ئه‌مڕۆ شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وابڕیاره‌ شاندی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ و درێژه‌ به‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2021 ،سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه‌.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، هیشام سوهێل،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵ گوتی: بوودجه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی و ته‌نها رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ په‌سندكردنی ماوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباوه‌ڕدان له‌ رۆژانی داھاتوودا، پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021، یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.